بە گەڕانەوەی تاڵیبان نزیکەی ٢٠٠ میدیا لە ئەفغانستان داخراون
کوردسات نیوز
١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٥٤٥
حوجەتوڵا موجەدەدی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی رۆژنامەنوسانی ئەفغانستان رایگەیاند، لە دوو مانگی رابردوودا نزیکەی ٢٠٠ رۆژنامە و کەناڵی تەلەفزیۆنی و سۆشیاڵ میدیا بەھۆی یاسا توندەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان و کێشە ئابورییەکانەوە داخراون.
پێشتریش لیژنەی پاراستنی پەیامنێران لە ئەفغانستان رایگەیاندبوو، دوای گەڕانەوەی تاڵیبان، ٧٠٪ی میدیای ئەو وڵاتە چالاکییەکانیان راگرتووە و راگەیاندن لە ئەفغانستان بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە.