رێکخراوی کەشناسی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی دوشەمەوە شەپۆلێکی بارانبارین لەگەڵ ھەورە بروسکە روو لە پارێزگاکانی باکور و باکوری خۆرئاوا دەکات و تا ڕۆژی ھەینی بەردەوام دەبێت.


ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ھاتنی ئەو شەپۆلی بارانبارینە، پلەی گەرما لە پارێزگاکانی سنە، کرماشان، ورمێ، زەنجان، ھەمەدان و لوڕستان ٧ بۆ ١٠ پلە دادەبەزێت و لە ھەندێک ناوچەش بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە.


رێکخراوی کەشناسی ئێران ھۆشداریشیداوە کە نزمبوونەوەی پلەی گەرما لەو ناوچانە، زیان بە بەرھەمە کشتوکاڵییەکان و سامانی ماسی دەگەیەنێت.


چەند رۆژێک پێش ئێستاش، زریانێکی بەھێز بەناوی شاھین رووی لە ناوچەکانی باشوری ئێران کرد و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.