"عەبدوڵاھیان" لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە، ئیدارەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا جدی نییە لە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی و تارانیش گومانی لە نیەتی واشنتۆن ھەیە، وتیشی، لە ئێستادا پێداچوونەوە بە خولەکانی پێشووی دانوستانەکانی تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەنا دەکەن و بەم زووانە دەگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ. 
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، بایدن رەخنە لە کارەکانی ئیدارەکەی دۆناڵد ترامپ دەگرێت، کەچی خۆشی لە کەیسێکدا کە ترامپ دروستی کردووە، ھەنگاوی جدی نانێت.