بە وتەی شایەتحاڵان، ئاگرەکە لە تەنکەرێکی نەوتدا لە نزیک دامەزراوەی زەھرانی نەوت لە باشوری لوبنان کەوتۆتەوە و دوای ھەوڵێکی زۆر تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
بەھۆی ئەو مەترسیانەش کە ئاگرەکە دروستیکرد، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکە بۆ ماوەیەکی کاتیی گواسترانەوە و ناوچەکە چۆڵکرا،  تا ئێستاش ھیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی روداوەکەوە ئاشکرا نەکراوە و ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش نەزانراوە، بەڵام  لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێکردوە.