میدیای چین بڵاویکردەوە، بەھۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ماوەی چەند رۆژێکە رووی لە ھەرێمەکانی "ھاینان"  و "شانکسی" کردووە، رۆچوونی زەوی لە زیاتر لە ٧٠ شوێنی ئەو ناوچانە روویداوە و بەھۆیەوە، تائێستا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٧ ھەزار خانوبەرە لە ھەرێمی "شانکسی" رووخاون، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٦٠ ھەزار کەسیش ئاوارە بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ٣٤ تیمی فریاکەوتن رەوانەی شاری "دانژو" لە ھەرێمی "ھاینان" کراون و توانیویانە، زیاتر لە ١٢٠ ھەزار کەس بۆ شوێنێکی پارێزراو بگوازنەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە، بارانبارینی بەردەوام کێشەی بۆ تیمەکانی فریاکەوتن دروستکردووە.
نزیکەی سێ مانگ پێش ئێستاش، بەھۆی لافاو و بارانبارینەوە لە ھەرێمی "ھاینان" زیاتر لە ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.