(فەیسەڵ میقداد) وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، دوایین سەردانی (بەشار ئەسەد) بۆ روسیا ئەنجامی باشی ھەبووە و لەگەڵ لێپرسراوانی مۆسکۆ کۆکن لەسەر بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و رێگرتن لە دەستوەردانی وڵاتان لە کاروباری سوریا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتی ئەوە ھاتووە تورکیا خاکی سوریا جێبھێڵێت، چونکە دیمەشق ئامادەیە بەھەر شێوەیەک بێت، دەست بە ئازادکردنی ناوچەکانی بکات.
وەزیری دەرەوەی سوریا راشیگەیاند، گەلی تورکیا پێیان وایە بەرژەوەندی مێژوییان لەگەڵ سوریا گرنگترە لەو ھاوپەیمانیانەی ئەردۆغان لەگەڵ گروپە چەکدارە تیرۆریستیەکان، ئەنجامی دەدات.