تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٥٦ کەسی سەر بە فەتحوڵا گیولەن دەرکردوە
کوردسات نیوز
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٨٠٩
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، سەرۆکایەتی داواکاری کۆماریی ئەنقەرە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٥٦ تۆمەتبار دەرکرد کە لە نێو رێکخستنە نھێنییەکانی سەر بە "فەتحوڵا گیولەن" بوون لە فەرماندەیی گشتیی جەندرمە، ھاوکات بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٤٣ ئەفسەری لەکار دوورخراوە دەرکردوە.
ھەر لەو چوارچێوەیەشدا تیمە پەیوەندیدارەکانی ئاسایش لە ٢٧ پارێزگای تورکیا دەستیان بە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەش کردووە و ٤٣ تۆمەتباریان دەستگیرکردوە.