نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تاڵیبان کۆدەبنەوە، بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نایەت ئەمریکا دان بە فەرمانڕەوایی تاڵیباندا دەنێت.
وتیشی، فشار دەخەنە سەر بەرپرسانی تاڵیبان بۆئەوەی رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن و کار بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی گشتیش بکەن کە سەرجەم لایەنەکان لەخۆبگرێت و رێگەش بە گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بە خەڵکی ئەفغانستان بدەن کە روبەڕوی قەیرانێکی ئابوری و مرۆیی سەخت بووەتەوە.
ئەم دانیشتنە دەبێت بە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان ھەردوولا لە دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لەلایەن تیاڵیبانەوە.