ئەمریکا ئامادەیە بێ مەرج لەگەڵ کۆریای باکوردا کۆببێتەوە
کوردسات نیوز
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٩٧٥
جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپیی ئەمریکا ڕایگەیاند، پاڵپشتی لە دانوستانی نێوان ھەردوو کۆریا دەکەن و لەگەڵ ھاوتاکانیشیان لە کۆریای باشووری بەردەوام دەبن لە ھەماھەنگیەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لە نێوان کۆریای باکور و باشووردا. وتیشی، ئەمریکا تا ئێستاش لەسەر ئامانجەکەیەتی کە داماڵینی نیمچە دورگەی کۆریایە لە چەکی ئەتۆمی.
وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەمریکا ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی دانوستانی بێ مەرج لەگەڵ کۆریای باکور و لەو بارەیەوە پێشنیازێکیان ئاڕاستەی پیۆنگ یانگ کردووە و ئومێد دەکەن بە ئەرێنی وەڵامیان بدرێتەوە.