(محەمەد ئیسلامی) سەرۆکی رێکخراوی وەزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، بەھۆی تەقینەوەکەی ناو بنکەی ئەتۆمی کەرەج ، کامێراکانی چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزی ئەتۆم زیانیان پێگەیشتووە ، وتیشی/ ئیسرائیل لە پشتی ئەو ھێرشە تیرۆرستیەوە بووە و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش، لە وردەکاری ھێرشەکە ئاگادار کراوەتەوە.
سەرەتای تەمموزی رابردوو تەقینەوەیەک لە بنکەی ئەتۆمی کەرەج رویداو و دواتر ئاژانسی ھەواڵی (مێھر) لە زاری بەپرسانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، ھێرشەکە سەرکەوتوو نەبووە و زیانێکی ئەوتۆی نەبووە، بەڵام میدیای ئیسرائیل رایانگەیاند، پێچەوانەی لێدوانی لێپرسراوانی ئێران، تەقینەوەکە زیانی زۆری بە بنکە ئەتۆمییەکە گەیاندووە.