سوپای پاسداران: ئاسایشی سنورەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ گرنگییەکی تایبەتی ھەیە
کوردسات نیوز
٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٨٨١
محەمەد پاکپور فەرماندەی ھێزی وشکانی سوپای پاسداران لە سەردانێکی بۆ سنە رایگەیاند، رەوشی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە باشترین ئاستدایە و لە ئامادەیی تەواو دان.
وتیشی، ئاسایشی سەرتاسەری ئێران و بەتایبەتیش پارێزگای سنە پارێزراوە و ھیچ کێشەیەکیان نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسایشی سنورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی دۆست و دراوسێ بابەتێکی گرێدراوە و پەیوەندییان بە یەکەوە ھەیە، بۆیە ئەو پرسە گرنگییەکی تایبەتی بۆ ئەوان ھەیە.