بۆب مێنێندێز: گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەستەمە
کوردسات نیوز
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٩٠٨
بۆب مێنێندێز سیناتۆری دیموکرات و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە کۆنگرێسی ئەمریکا ڕەخنەی لە سیاسەتی ئیدارەی جۆو بایدن بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی گرت و ڕایگەیاند، ئێران لە پابەندبوون بە بەندەکانی ناو ڕێککەوتنەکە زۆر دوور کەوتووەتەوە و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو وڵاتەش پێویستیان بە ستراتیژییەکی گشتگیر ھەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاران بە ئاشکرا پیشانی داوە کە نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بۆیە دەبێت بە ھاوکاری و ھەوڵی ھاوپەیمانەکانیان، لەلایەک گەمارۆی زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنن و لە لایەکی دیکەشەوە ڕووبەڕووی بەرنامە موشەکییەکەی ببنەوە.