ئیراھیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی مافی چوونە ناو سوریای ھەیە ھاوشێوەی ڕووسیا و ئەمریکا. وتیشی، چاوەڕێ ناکەن خۆرئاوا ھێز بۆ ناوچەکە بنێرێت لە پێناو پارێزگاریکردن لە ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە پارێزگای ئیدلب.


وتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو دەرفەتەی لە دەستدا بۆ دروستکردنی ناوچەی دژە فڕین لە پێناو گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ سوریا، کە تورکیا پێشنیازی کردبوو، بۆیە حکومەتی ئەنقەرە کار دەکات بۆ گەڕاندنەوەی دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار ئاوارەی سوری بۆ وڵاتەکەیان.