خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا رایگەیاند، مەترسی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەیە، ھەربۆیە لە ٣ی ئەم مانگە تاکو ٩ی مانگ، سەرجەم شوێنە گشتییەکان و خوێندنگا و زانکۆکان دادەخرێن و سوپەرمارکێت و بازاڕەکانی فرۆشتنی سەوز و میوەش، لە سەعات ٨ی بەیانی تا ١ی نیوەڕۆ کراوەدەبن و دەوامی سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە خۆبەڕێوەبەری رادەگیرێت، تەنھا ئەو فەرمانگانە لە کاردادەبن، کە فەرمانگەی خزمەتگوزاریین، ھاوکات دەروازە سنوورییەکانیش تەنھا بەرووی ھاتوچۆی بازرگانیدا کراوەدەبن.
بەپێی ئامارەکانی دەستەی تەندروستی، تائێستا ٢٧ ھەزار و ٨٤٥ کەس لە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە ٩٣٢ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.