پەیمانگای "ئیمەیج سات ئینتێل" چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە لەڕێی مانگە دەستکردەکانەوە تۆمارکراون و تیایاندا دەردەکەوێت، رووداوی ئاگرکەوتنەوەی چەند رۆژی رابردووی تاران، بەھۆی تەقینەوەیەکەوە بووە کە لە بنکەیەکی موشەکی سوپای پاسداران روویداوە.
دووشەممەی رابردوو، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی سوپا لە تارانی پایتەخت، ئاگرکەوتووەتەوە و بەھۆیەوە سێ کارمەند برینداربوون و دواتر دوو لە کارمەندەکان بەھۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە.
تاوەکو ئێستا بەرپرسانی ئێران ھیچ لێدوانێکیان سەبارەت بەو وێنانە نەداوە کە لەلایەن پەیمانگای "ئیمەیج سات ئینتێل" بڵاوکراونەتەوە.