لە گرتوخانەیەکی ئیکوادۆر زیاتر لە ١٠٠ زیندانی کوژران
کوردسات نیوز
٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٩٩٩
لە گرتوخانەیەکی لە شاری گوایاکیل لە ئیکوادۆر، شەڕ لە نێوان گروپە مافیاییەکان روویدا و لە ئاکامدا ١١٦ زیندانی کوژراون و ٨٠ش برینداربوون، فەرماندەی پۆلیسی وڵاتەکەش دەڵێت، بەشێک لە زیندانییەکان بە دڕندانەترین شێوە کوژراون.
گویلیرمو لاسو سەرۆکی ئیکوادۆریش باری نائاسایی لە سەرجەم گرتووخانەکانی وڵاتەکە راگەیاند، چەند مانگێکە لە گرتووخانەکانی ئیکوادۆر شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان مافیاکان زیادیکردووە، بەشێوەیەک لەمساڵدا ٢٢١ زیندانی کوژراون، لە کاتێکدا لە ساڵی رابردوودا ١٠٣ حاڵەتی کوژران لە گرتووخانەکاندا ھەبووە.