٦٨٦ کۆچبەری نایاسایی گەیشتنە دوورگەی لامبیدۆزای ئیتاڵیا
کوردسات نیوز
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١
١٬٢٣٠
میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، ٦٨٦ کۆچبەری نایاسایی کە خەڵکی وڵاتانی سوریا و مەغریب و بەنگلادیش و میسڕن و ژن و منداڵیشیان لە ناودایە، لە ڕێگەی وڵاتی لیبیاوە، گەیشتوونەتە دوورگەی لامبیدۆزای ئیتاڵیا و لەلایەن دەسەڵاتداریەتی ناوچەکەوە ھەموو پێداویستییەکیان پێشکەشکراوە.
لە دوورگەی لامبیدۆزای ئیتاڵیا کەمپ ئامادەکراوە بۆ نیشتەجێکردنی ئەوە کۆچبەرانەی دوای ڕزگارکردنیان لە دەریا دەگەنە ئەو دوورگەیە.