وەزیری بەرگری تورکیا: بە وردی چاودێری ڕەوشی باکوری سوریا دەکەین
کوردسات نیوز
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٨٢٢
"خلوسی ئاکار" لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا لەگەڵ گەورە فەرماندەکانی سوپا ڕایگەیاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون و چاودێرییان بۆ ڕەوشی باکوری سوریا ھەیە.
وتیشی، دەیان ساڵە تورکیا لەگەڵ ھێزەکانی پەکەکە لە شەڕدایە کە بناغەی ھێزەکانی سوریای دیموکراتن، نیگەرانیشی دەربڕی لە پڕچەککردن و ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئەو ھێزانە.
بە وتەی "خلوسی ئاکار" سوپای تورکیا بەردەوام دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان بە تایبەت لە عێراق و سوریا، بە ڕێزگرتن لە ماف و سنور و سەروەری وڵاتانی دراوسێ.