لێپرسراوانی تورکیا رایانگەیاند، ھێزە دەریاییەکانیان ٢٥٤ کۆچبەری نایاساییان لە نزیک ویلایەتی "موگلا" لە خۆرئاوای ئەو وڵاتە دەستگیرکردووە و ٢١یان خەڵکی "سوریا"ن و ١٠ کەسیان خەڵکی "عێراق"ن و خەڵکی وڵاتانی "ئەفغانستان و بەنگلادش و فەڵەستین و پاکستان و ئێران"یشیان تێدایە، ئەو کۆچبەرانەش ھەوڵی گەیشتنیان بە "یۆنان" و دواتر بە وڵاتانی ئەوروپا داوە. 
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی یۆنانیش رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە سیاسەتی توند بەرامبەر بە کۆچبەران، بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان نەبێتە دەروازەیەک بۆ گەیشتنی کۆچبەران بە ئەوروپا.