لێپرسراوانی بەریتانیا رایانگەیاندوە، ڤیزای کاتی دەدرێتە ٥ ھەزار شۆفێری بارھەڵگری بیانی، چونکە بەھۆی کەمی ژمارەی شۆفێری بارھەڵگرەکانەوە لەماوەی رابردوودا روبەروی گرفت بونەتەوە، تا کۆتایی ئەمساڵ  ٥ ھەزار و ٥٠٠ ڤیزای کاتیش دەدرێت بەو کەسانەی لە کێڵگەکانی پەلەوەردا کار دەکەن.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر چەند جارێک بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دژایەتی بۆ پشتبەستن بە دەستی کاری بیانی دەربڕیوە و رێکارەکانی وەرگرتنی کۆچبەرانی توند کردۆتەوە.