عەبدوللەھیان بەر لە گەرانەوەی لە نیویۆرکەوە بۆ تاران رایگەیاندوە ، لە کۆبونەوەکانی لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان و وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا  ، گەرانەوەی ئێران بۆ دانوستانەکانی ڤییەننا و رێککەوتنی ئەتۆمی تاوتوێکراوە و دوپاتیکردۆتەوە کە گەرانەوەی ئێران بۆ دانوستانەکان و رێککەوتنەکەش ، بەپێی ھەڵسوکەوتەکانی ئەمریکا بڕیاری لەسەر دەدرێت نەک بەپێی ئەو پەیامە دژ بەیەکانەی ئەمریکا ئاراستەی ئێرانی دەکات .