تاڵیبان دوو وەزیری نوێی بۆ حکومەتەکەی دەستنیشانکرد
کوردسات نیوز
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٩٦٧
زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، دوو کەس کە یەکێکیان لە ولایەتی پەنجشیرە بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتەکانی بازرگانی و تەندروستی دەستنیشانکردووە، لەگەڵ دامەزراندنی ١١ جێگری وەزیری نوێ بۆ کابینەی حکومەتە کاتیەکەی ئەفغانستان. ڕاشیگەیاند، کچان لە کاتێکی گونجاودا دەگەڕێنەوە بۆ ناو خوێندنگەکان.