لە دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ یەکەمجارە کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەکگرتوەکان راستەوخۆ و روبەڕوو بەڕێوەبچێت و ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و لێپرسراوانی وڵاتان بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەکاندا گەیشتونەتە نیویۆرک، بەرھەم ساڵح سەرۆکی عێراقیش لە نیویۆرک بەشداری لە کۆبونەوەکاندا دەکات،  ھەندێک لە سەرۆکەکانیش لە رێی ڤیدیۆوە بە ئۆنلاین بەشدار دەبن. 


لە کۆبونەوەکانی ئەمساڵدا، روبەڕوبونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا و زیادکردنی ھەوڵەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوتوێ دەکرێن.


ساڵی رابردوو بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بە ئۆنلاین بەڕێوەچوو.