ھاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق
کوردسات نیوز
١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١
١٬١٩١
واین مارۆتۆ وتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق و سوریا لە تویتەر رایگەیاند، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ھاوبەشە عێراقییەکانی لە ھێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش و پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەدیھێنانی ئاسایشی ناوچەکە.
جەختیشیکردەوە، پێکەوە دەمێنن بۆ رێگری لە گەڕانەوەی داعش.
تویتەکەی وتەبێژی ھاوپەیمانان دوای رۆژێک لە راگەیاندنی رێککەوتنی ئەمریکا و عێراق دێت لەبارەی چۆنییەتی جێبەجێکردنی پلانی کەمکردنەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ و گۆڕینی ئەرکی ھێزەکان لە بنکەکانی ھەولێر و ئەنبار لە سەربازییەوە بۆ ڕاوێژکاری و ڕاھێنان.