ئانیگرێت کرامپ کارێنپاوەر وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بە نیازە پێشنیازێک بخاتەڕوو بۆ دروستکردنی ھێزێکی بەرگری وەڵامدانەوەی خێرا بۆ ئەوروپا و دڵنیاییش بە ئەمریکا دەدات کە ئەو ھەنگاوە بۆ دژایەتیکردنی واشنتۆن نییە، بەڵکو پەیوەندی بە بەرژەوەندییەکانی ئەوروپاوە ھەیە.


لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەشی لە پۆستەکەی بەھۆی خراپی گواستنەوەی خەڵک لە فڕۆکەخانەی کابوڵ، کارێنپاوەر دەڵێت، بە نیاز بووە دەستلەکاربکێشێتەوە، بەڵام دواتر پەشیمان بووەتەوە.


سەرەتای ئەم مانگەش یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ لە بارەی دروستکردنی ھێزی تایبەت بە ئەوروپا ھۆشداریدا و وتی، پێکھێنانی ئەو ھێزە ناتۆ لاواز دەکات و ئەوروپاش دابەش دەکات.