جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، ھێرشە ئاسمانییەکەی مانگی ڕابردووی سوپای ئەمریکا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە کابوڵ بە ھەڵە ئەنجامدراوە، کە بەھۆیە ١٠ ئەندامی خێزانێک گیانیان لە دەستدا و حەوتیان منداڵ بوون.


ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەیەکدا بە بەشداری لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا، ژەنەڕال ماک مەکێنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا داوای لێبوردنی کردووە و ڕاشیگەیاندووە، لێکۆڵینەوەی زیاتر لەو بارەیەوە دەکەن.