بە پێی ڕاپرسییەک کە ئاژانسی ھەواڵی (ڕۆیتەرز) بڵاویکردووەتەوە، بەھۆی لێکەوتەکانی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان لەسەر سیاسەتی دەرەوە و ھەڵکشانی ئامارەکانی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، جەماوەری (جۆو بایدن) سەرۆکی ئەمریکا دابەزیوە.


بە پێی ڕاپرسییەکە لە ٥١٪ ئەمریکییەکان پشتیوانی لە سیاسەتەکانی (جۆو بایدن) سەرۆکی ئەمریکا ناکەن، و دەڵێن، ئیدارەکەی بایدن خراپ مامەڵەی لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە جۆری گۆڕاو کردووە، پلانەکانیش بۆ دابەشکردنی ڤاکسین بۆ ئاستی پێوانەی شکستی ھێناوە.