خولی ١٤٩یەمینی کۆبوونەوەکانی وەزیرانی دەرەوەی، وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو، لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو، لە ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا دووپاتیانکردەوە، ھەڵوێست و بریارەکانیان لە بارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران جێگیر و نەگۆڕە و ھیوادارن ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕێت لە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بنیادنانی متمانە لە نێوان ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو و وڵاتەکەی.


ڕاشیانگەیاندووە، پێویستە لە دانوستانە ئەتۆمییەکان و ھەر دانوستانێکی تر لەگەڵ ئێران، ڕەفتارەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوچەکە و ھاوکارییەکانی بۆ گرووپە چەکدارەکان چارەسەر بکرێت و وەک وڵاتانی کەنداویش، بەشدار بن لە ھەر دانوستانێکی ھەرێمی تایبەت بە ناوچەکە.