لیژنەی ناوەندی ھەڵبژاردنەکانی ڕووسیا ڕایگەیاند: پڕۆسەکە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت و بۆیەکەمین جاریش لە ژمارەیەک ھەرێم، پشت بە دەنگدانی ئەلکترۆنی دەبەسترێت، و ١٤ حزبیش کێبڕکی لەسەر بەدەستھێنانی ٤٥٠ کورسی ئەنجوومەنی دۆما دەکەن.


بە پێی ڕاپرسییەکانیش، چاوەڕوان دەکرێت پارتەکەی (ڤلادمیر پوتن) نزیکەی لە ٣٨٪ی کورسییەکانی دۆما مسۆگەر بکات.


چاودێرانی پڕۆسەکەش دەڵێن "بەھۆی ڕێکارە نوێیەکان و پاکتاوکردنی نەیارەکان و بە تۆمەتی پەیوەندی بە گروپەکانی (ئەلیکسی نافالنی) سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن، ھەزاران کەسایەتی سیاسی لە پڕۆسەی خۆکاندید کردن بێبەشکراون".