(میخائیل بوگدانوف) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا ڕایگەیاند: لە مۆسکۆ چاویان بە وەفدێکی باڵای ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا بە سەرۆکایەتی (ئیلاھام ئەحمەد) کەوتووە و گفتوگۆ کراوە لەسەر چارەسەری قەیرانی سوریا و پەیوەندییەکانی نێوان (ئەمریکا و ڕووسیا)، لە سوریا بۆ قۆناغی داھاتوو.


(میخائیل بوگدانوف) ڕایگەیاند: مۆسکۆ پێداگری دەکات لەسەر دەسپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان (ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی دیمەشق) بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، دەشلێت "لە دوای سەردانەکەی (بەشار ئەسەد) و کۆبوونەوەی لەگەڵ (ڤلادمیر پۆتن)، ڕووسیا پەیامی ئەوەی ھەیە، چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سوریا بە ڕێگەی سیاسی دەبێت لەسەر  بنەمای بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش و پاراستنی یەکپارچەی خاکی سوریا و چوونە دەرەوەی سەرجەم ھێزە بیانییەکان بێت لەو وڵاتە".