وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پێنج کەس دەخاتە لیستی سزاکانییەوە
کوردسات نیوز
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١
١٬٣٦٦
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەھۆی بوونی پەیوەندیان لەگەڵ ڕێکخراوی قاعیدە، (پێنج) تۆمەتبار خراونەتە لیستی سزاکانی وڵاتەکەیەوە، کە سێ کەسیان ھەڵگری ڕەگەزنامەی تورکیا و دووانیان ھەڵگری ڕەگەزنامەی میسڕن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم تۆمەتبارەکان نیشتەجێی تورکیان و تێوەگلاون لە دۆسیەی کۆکردنەوەی سەرچاوەی دارایی بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی سەر بە باڵی قاعیدە لە وڵاتانی ناوچەکە و ھاوکاری خێزانی ئەو سەرکردانەی داعش کە لە زیندانەکانن.