باندێکی قاچاخچی مرۆڤ لە ورمێ دەستگیرکرا
کوردسات نیوز
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١
١٬٨١٥
پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزەی سەر بە سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە شاری "خۆی" سەر بە پارێزگای ورمێ، ھێزەکانیان باندێکی بە بارمتەگرتن و بە قاچاخبردنی ھاوڵاتیانی بیانیان بۆ دەرەوەی سنورەکانی ئێران، دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ئەو باندە پێنج قاچاخچی کە چەکیان پێبووە، دەستگیرکراون و یەکێکیشیان کوژراوە، ھەروەک دەستیشگیراوە بەسەر ژمارەیەک چەک و کەلوپەلی سەربازیدا و ٣٠ ھاوڵاتی بیانیش ئازاد کراون کە لەلایەن ئەو باندەوە بە بارمتە گیرابوون.