جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، تاڵیبان راستی نەکردووە  رێگە بە ژمارەیەک بیانی و ئەفغانی دەدەن بە ئازادی ئەفغانستان جێبھێڵن، ھەبۆیە، دان بە حکومەتەکەی تاڵیباندا نانێت و ھیچ پەیوەندییەکیشی لەگەڵدا دروست ناکات.
 لەماوەی رابردوودا فەرەنسا زیاتر لە ٣ ھەزار دیبلۆماتکاری وڵاتەکەی و ھاوڵاتی ئەفغانی لە ئەفغانستان گواستۆتەوە ، بەڵام بە وتەی لۆدریان ، ژمارەیەکی کەم فەرەنسی و سەدان ئەفغانی کە پەیوەندییان بە فەرەنساوە ھەیە تا ئێستا لەو وڵاتەن .