نزیکەی ١٠٠ کۆچبەری کورد لە نێوان ئاوەکانی تورکیا و ئیتاڵیا بێسەروشوێنن
کوردسات نیوز
٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١
١٬٩٦٨
ڕەنج پشدەری لە یۆنان ڕایگەیاند، لە ڕۆژی ٢ی ئەم مانگەوە نزیکەی ١٠٠ کۆچبەری کوردی باشوری کوردستان کە ژن و منداڵیان تێدایە لە کەناراوەکانی تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتوون، ماوەی ٨ ڕۆژە دەنگیان نەماوە و کەسوکاریان داوای دیاری کردنی چارەنووسیان دەکەن.
داواش لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە کراوە کە ناوی سیانی کۆچبەرەکانیان بنوسن، تا بنێرێتە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەدواداچوون بکرێت.