زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، ئەو حکومەتەی رایانگەیاندوە کاتییە و لە داھاتوودا بە پێی بنەماکانی ئاینی ئیسلام، لە حکومەتدا کار بە ژنان دەدرێت. 


ھەروەھا دوپاتیکردووەتەوە، ئێستا سەرەتایە، بەڵام  لە قۆناغی دووەمدا جێگە بۆ ژنان دەکەنەوە بۆ وەرگرتنی پۆستە حکومییەکان . 


لەلایەکی تریشەوە، دیمتری بیسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی روسیا رایگەیاندوە، لە ئێستا بە نیاز نین دانوستان لەگەڵ ئەو حکومەتەدا بکەن تاڵیبان لە ئەفغانستان رایگەیاندوە، بەڵام لە رێی باڵیۆزخانەکەیانەوە پەیوەندییان لەگەڵ تاڵیبان ھەیە بۆ پاراستنی دیبلۆماتکارەکانیان و مۆسکۆ بە وردی چاودێری ھەنگاوەکانی حکومەتی نوێی ئەفغانستان دەکات.