سوھەیل شاھین وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، بزوتنەوەکە ھەوڵ دەدات پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان ھەبێت بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و ئاسیا ، بەڵام ئیسرائیل لەنێو ئەو وڵاتانەدا نیە و بە ھیچ شێوەیەک نایانەوێت پەیوەندی دیبلۆماسیان لەگەڵیدا ھەبێت . تاڵیبان چەندین جار دژایەتی خۆی بەرامبەر ئیسرائیل راگەیاندووە، لەوبارەیەشەوە زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی تاڵیبان ئیسرائیلی بە گرێیەک لە جەستەی جیھانی ئیسلامی وەسف کردووە