سەرۆکایەتی فەرەنسا بڵاویکردەوە،  ئامانجی ماکرۆن لە بەشداریکردن لە لوتکەکەدا، دوپاتکردنەوەی پشتگیری وڵاتـەکەیەتی بۆ عێراق و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و جێگیرکردنی سەقامگیری، بریاریشە رۆژی یەکشەممە سەردانی ھەرێمی کوردستان و شاری موسڵ بکات.


لەلایەکی تریشەوە حەسەن نازم وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندوە، ئامانج لە رێکخستنی لوتکەی وڵاتانی دراوسێ کە نۆ وڵات تێیدا بەشداری دەکەن، گەراندنەوەی رۆڵی عێراقە لە ناوچەکە و ھەوڵێکیشە بۆ بەدیھێنانی سەقامگیری ئەمنی و ئابوری لە وڵاتەکەدا.