بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز لە تاران، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شورای ئێران ١٨ کاندید بۆ وەزارەتەکانی کابینەی نوێی حکومەتی ئێران متمانەیان پێدراوە، بەڵام حسێن باغگوڵی کاندیدی وەزارەتی پەروەردە دەنگی پێویستی نەھێناوە و ڕەتکرایەوە.


ھەر بە پێی زانیارییەکان عیسا زارع پوور وەک وەزیری پەیوەندی و حوجەتوڵا عەبدولمەلیکی وەک وەزیری کار پەسەندکراون کە ھەردووکیان کوردن.


دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی شورای ئێران، ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆکی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتە نوێیەکەی بەڕێوەدەچێت.