روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل چەند موشەکێکی ئاڕاستەی پێگەکانی حزبوڵا و گروپەکانی نزیک لە ئێران لە خۆرئاوای دیمەشق و باشوری حومس کردووە و دوای ھێرشەکەش دوکەڵێکی زۆر لە ئاسمانی دیمەشق بینراوە.
میدیای نزیک لە حکومەتی سوریا ھەواڵەکەی پشتڕاستکردووە و رایگەیاندووە، ھێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە بەرپەرچی ھێرشەکەی داوەتەوە و توانیویەتی لە کۆی شەش موشەک، چوار موشەک لە ئاسماندا بتەقێنێتەوە و ھێرشەکە زیانێکی ئەوتۆی نەبووە.