وتەبێژی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، تا ئێستا روون نییە ئایا کۆمەڵی نێودەوڵەتی دان بە دەسەڵاتی تاڵیباندا دەنێت لە ئەفغانستان یاخود نا ، ھەربۆیە لە ئێستادا ئەو وڵاتە ناتوانێت سودمەند بێت لە مافەکانی بۆ وەرگرتنی ھاوکارییە دیاریکراوەکان و راکێشانی پارە لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی .

لەلایەکی تریشەوە ستیڤان دوجاریک وتەبێژی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە دەستیان کردوە بە کشانەوەی بەشێک لە کارمەندەکانیان لە ئەفغانستان و نزیکەی ١٠٠ کارمەند لە کابوڵەوە دەگوازنەوە بۆ کازاخستان ، بەڵام دیارینەکردوە کە ئەو کارمەندانە ئەفغانین یاخود بیانیی .