سەرچاوەکانی ھەواڵ ئاشکرایان کرد ، ئەمرۆ لە خۆپیشاندانێکدا لە شاری ئەسەد ئاباد، چەند کەسێک بەھۆی تەقەکردنی چەکدارانی تاڵیبان و بەھۆی پاڵنانەوە کوژراون، بەڵام تا ئێستا ژمارەیان دیاری نەکراوە. 


ھاوکات ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز ئاشکرایکرد ،  لەماوەی پێنج رۆژدا کە تاڵیبان کۆنترۆڵی کابولی کردووە، ١٢ کەس لە فرۆکەخانەی کابوڵ کوژراون ھاوکات تاڵیبان داوای لەو کەسانە کردوە کە بەڵگەنامەی گەشتکردنیان نیە فرۆکەخانەکە جێبھێڵن.


لەلایەکی تریشەوە جۆزێب بۆریڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەوەی لەم چەند رۆژەی دوایدا لە ئەفغانستان روویداوە کارەساتە بۆ گەلی ئەفغانستان و راستگۆیی خۆرئاوا و چەندین پرسیار بێ وەڵام ماونەتەوە و نازانن ھۆکاری روودانی ئەو کابوسە چیە.