ھێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا رایگەیاند، تا ئێستا نازانرێت چەند کەس بەھۆی بەرکەوتن و کەوتنەخوارەوەیان لەو فڕۆکەیە گیانیان لەدەستداوە کە لە فڕۆکەخانەی کابوڵەوە فڕی و چەند ھاوڵاتییەکی ئەفغانی خۆیان پێدا ھەڵواسی و کەوتنەوە خوارەوە، بەڵام پارچەی مرۆڤ بە تایەی فڕۆکەکەوە بینراوە.


بەگوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان گومان دەکرێت فڕۆکەکە لە کاتی دەرچوونی لە فڕۆکەخانەکەدا چەند ھاوڵاتییەکی ئەفغانی شێلابێت. 


راپۆرتێکی روسیش باس لەوە دەکات، ئەو فڕۆکەیەی ژمارەیەکی زۆری ئەفغانی چووبوونە ناوی بۆ قەتەر نەچووە بەڵکو رووی لە ئۆگەندا کردووە.