ئەمروڵا ساڵح، جێگری سەرۆکی ئەفغانستان لە تویتەری خۆیەوە رایگەیاند، بەپێی دەستوری وڵات، لە کاتی نەبوونی سەرۆک یان راکردن و دەستلەکارکێشانەوە و ھەڵھاتنیدا، ئەوا راستەوخۆ جێگرەکەی دەبێت بە سەرۆک، بۆیە لە ئێستادا خۆی بە سەرۆکی شەرعی وڵاتەکەی دەزانێت و ھەوڵیش دەدات متمانە و پشتیوانی سەرجەم لایەنەکان بەدەستبھێنێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ھێشتا ھەلی رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی تاڵیبان لەدەستنەچووە و داوا لە ھەموان دەکات دژی تاڵیبان بجەنگن و دەشڵێت، وڵاتەکەی وەک ڤێتنامی لێنەھاتووە.