بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەپێی میکانیزمێک ٢٠ ھەزار ئاوارەی ئەفغانستان وەردەگرێت و تەنھا لە ساڵی یەکەمدا پێنج ھەزار کۆچبەر لە ژنان و کچان و کەمینە ئاینییەکانی ئەفغانستان لە بەریتانیا دەھێنێتە وڵاتەکەی، ھەرچەندە جۆنسن دیارینەکردووە تاکەی بەردەوام دەبن لە وەرگرتنی کۆچبەران، بەڵام رایگەیاندووە، بۆ ماوەیەکی درێژخایەن کۆچبەرانی ئەفغانی لە بەریتانیا وەردەگرن، میکانیزمی وەرگرتنی کۆچبەرەکانیشی ئاڕاستەی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە بۆ تاوتوێکردنی.