لە دوای ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرباری ھۆشدارییەکانی وڵاتانی خۆرئاوا، بەڵام ئێران پێشکەوتنی بەرچاوی بەدیھێناوە لە پیتاندنی یۆرانیۆم و پێویستە بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاندبوو، بەرەوپێشچوونی ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم ھەڕەشەیە لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان.

ڕاشیگەیاندبوو، لە ١٤ی ئابی ئەمساڵدا، ئێران ٢٥٧ گرام یۆرانیۆمی بە ڕێژەی ٢٠٪ پیتاندووە لە پێناو بەرھەمھێنانی ٢٠٠ گرام کانزای یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ڕێژەی ٢٠٪.