لە باکور و خۆرهەڵاتی سوریا ھێرش کرایە سەر ھێزەکانی ئەمریکا
١١ی تەمووزی ٢٠٢١
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ھەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کراونەتە ئامانج، بەڵام ھیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە.
لە ھەفتەی رابردوودا ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا چەند جارێک کرانە ئامانج و رۆژی پێنجشەممەش وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە توندی نیگەرانی لەو ھێرشانە دەربڕی و رایگەیاند، بێ وەڵام نامێننەوە.