ڕەئیسی: پڕۆژەمان دەبێت بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ
١٠ی تەمووزی ٢٠٢١
(ئیبراھیم ڕەئیسی) سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئێران ڕایگەیاند، لە کابینەی حکومەتەکەی پڕۆژەیەکی گشتگیری ھەیە بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، کە بەژەوەندییەکانی دوو لایەن دەبێت بۆ ئێران و وڵاتی بەرامبەر.
وتیشی، نەخشە ڕێگەیەکی نوێیان دەبێت بۆ گەشەپێدان و چاککردنی ڕەوشی ناوخۆی ئێران، بە تایبەتی ھەڵگرتنی ئەو بارگرانییەی کە کەوتووەتە سەر شانی ئێرانییەکان و بژێوییان، سووریش دەبن لەسەر ئەوەی جارێکی تر حکومەت متمانەی گەلی ئێران بە دەستبھێنێتەوە.