ئەمریکا ھەماھەنگییەکانی لەگەڵ ھەسەدە دووپاتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
١٠ی تەمووزی ٢٠٢١
جوی ھود یاریدەدەری کاربەڕێکەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ھێزەکانی وڵاتەکەی بەردەوام دەبن لە ھەماھەنگییەکانیان لەگەڵ ھەسەدە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و باکور و خۆرھەڵاتی سوریاش جێناھێڵن.
ڕوونیشیکردەوە، سیاسەتی وڵاتەکەی لە سوریا گۆڕینی حکومەتی دیمەشق نییە، بەڵکو کار بۆ گۆڕینی ڕەفتارەکانی دەکات لە ڕێگەی پڕۆسەیەکی سیاسی بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پێناو پاراستنی گەلی سوریا.