لە راگەیەنراوێکدا فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق - کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، پۆلیسی یۆنان ٤٢ کۆچبەریان دەستگیرکردووە و دوای ئازاردان و لێسەندنی بەڵگەنامەکانیان، داکەندنی جلوبەرگ لەبەر ١٢ لە ئەو کۆچبەرانە ، بە زۆرەملێ دیپۆرتی تورکیایان کردنەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پۆلیسی پاسەوانانی سنوری یۆنان دوور لە بنەما و یاساکانی جاڕنامەی مافی مرۆڤ و مافەکانی پەنابەران و بەشێوەیەکی نامرۆڤانە مامەڵە لەگەڵ ئەو کۆچبەرانە دەکەن کە لە تورکیاوە دەپەڕنەوە یۆنان و داوا لە سەرجەم رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران دەکات بێ دەنگ نەبن لە بەرامبەر ئەو کردەوە نا مرۆڤانەی پۆلیس و پاسەوانەکانی یۆنان بەرامبەر بە پەنابەران دەیکەن.