ھەسەدە ڕاگەیەنراوێکی لە بارەی ھێرشەکەی سەر دێرەزوور بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ھەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ھێرشەکە، ھێزەکانیان چەند ئۆپراسیۆنێکیان لە ناوچەکەدا کردووە بۆ ڕێگریکردن لە ھەر جموجۆڵێکی تیرۆریستانی داعش.
شەوی دووشەممە ھێرشی مووشەکی کرایە سەر کێلگەی نەوتی عومەر لە خۆرھەڵاتی دێرەزوور کە گەورەترین کێلگەی نەوتی سوریایە و لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی ئەمریکا و ھەسەدەدایە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیش ڕایگەیاند، ھێرشەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.